تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماست
ماس، شیری ئامیان تێ دراوی توندەوەبووگ
ماست و مووبژاردن
برێتی لە بە رودی تۆژینەوە لە کارێ
چەقڵ ماست
ماستاو، ئاوەماست
ماستاو
ماستی لە ئاودا لێکدراوی بە مەشکە نەژێنراو
ماستاوساردکردنەوە
برێتی لە ڕوبینی و کلکەسووتە
ماستاوی
شتێ کە ماستی پێوە بێ: کەواکەم ماستاوی بوو
ماستبا
دوەخەوا، دۆکڵیو
ماستبڕ
سمەشلە، نەخۆشیەکی ئاژەڵە
ماستر
زلتر، گەورەتر، مەزنتر
ماستڕوون
توێژ لەسەر توێژی ڕۆن و ماست کە بۆ زستان هەڵدەگیرێ
ماستەڕۆن
توێژ توێژی ماست و ڕۆن لەسەر یەک کە بۆ زستانی هەڵدەگرن
سلماستک
گیایەکە
تەڕەماست
ماستێ کە بۆ زستان ڕادەگیرێ، پیوی بەسەردا دەکەن