تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماتە
خۆ کز کردن، کروشمە
ئاو تێگەڕان و ئاڵ و بۆڵ بوونی میوەی بێستان
تەمی بەر چاو
کووژەکەی چاوزار
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
ماتەدان
خۆ بەزەویەوە لکاندن: کەروێشک ماتەی داوە
ئاڵ و بۆڵ بوونی میوە بێستان: بێستانەکە ماتەی داوە بەم زوانە پێ دەگا
ماتەم
تازیمانە، تازیەباری
ماتەمات
سەبرە سەبرە ڕۆیشتن
ماتەمی
تازیەبار
هاتەرێ ماتەرێ
جێژنە پیرۆزەی نەورۆز بە مانا ئەی ئاگر ئەی دایە. مناڵگەل لە شەوی نەورۆز دەچنە سەر بانان و دەڵێن: هاتەرێ ماتەرێ پیرۆزیتان بێتە سەرێ، لە ماڵانیشەوە خای سووکراویان ئەدەنێ
کوماتەک
بابۆڵەی ساواتێ پێچان
دەسرازەی لانک
بزماتە
قرتماغەی سەری برین
سماتە
بەردێکی ڕەشی زبر و زۆر سەختە
قاقەزێکی زبر کراوە ئاسن و داری پێ لووس دەکەن