تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەلە
کۆمەڵی حەیوانە کێوی
ماڵاتی بە زنجیرە تێکخراو
گەردانە لە گیا و گوڵ کە ئەیخەنە ملەوە
جەلە کردن
تێک خستنی ماڵات: وشتری جەلە کردوون، گاگێرەی جەلە کردووە
جەژنەچەقالە
جێژنێکی جوولەکانە کە چوالە بادام و تۆی تیا دەتروکێنن
حاجیلە
گوڵێکی سپی ناو زەردە
گیایەکە بەرێکی تاڵی هەیە و لەناو دەغڵ دەڕوێ
حولە
پشکەڵی وشتر
حەفت ڕەنگیلە
ڕەنگڕێژە، باڵدارێکە بە چەند ڕەنگ، حەو ڕەنگیلە
حەلحەلە
تەشقی عاسمان
حەندولە
تۆمە گەنمێکی درشت
حەوبرالە
حەوبرا، حەوت ئەستێرەن لە نزیک یەک