تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیلە
پاشگری گچکەیی: بابیلە، کاکیلە
ئەبلە
نەفام و تێنەگەیشتوو
ئەزبۆلە
وشکە گیای بۆن خۆش کردنی چێشت
ئەسکەلە
بەندەرگە، لەنگەرگا، ئاوایی کەنار دەریا کە گەمیەی لێ ڕادەوەستن
ئەلە
سووکەڵەی ناوی عەلی
ئەنگوستیلە
ئەنگوستەویلە: ئەنگوستیلەی درومانان
ئەنگوستانە
ئەنگوستەویلە
کلکەوانە، هەنگولیسک، ئەنگوشتەر
باسکەمەلە
جۆرێ مەلە کە بە تەوژمی باسک هاوێشتن دەبێ، مەلەباسکە
باقلە
دانەوێڵەیە لە کەلوودا دەبێ و دەنک پان و درشت و سورمەیی ڕەنگە لە لۆبیا دەچێ و لەو زلترە
بەری گیایەکە گەڵا دەرزی کوێستانیە وەک کەما کە «لۆ» ی پێدەڵێن
بالە
خروکە، پۆرگ لە پێست، ئاوڵە
دەنگی کاریلە ساوا
سووکەڵەی پرالە
بانجیلە
بانجێڵە، هەیوانی بێ بانی هاوینە بۆشە و لەسەر نووستن
هەر بانێکی نەوی و چکۆڵە وەک بانیژەی ئاش
باژیلە
نەخۆشی پێستی مناڵان، باژەڵە
نەخۆشی بەر مسوڵدانی مناڵ کە میزی پێ ناکرێ
بایلە
بالووک، بولووکە
پارچە قوماشێکی زۆر تەنکە
برالە
وتەی خۆشەویستی بۆ دواندنی برادەر
ناوی گیایەکە
بزگێلە
بەربوک