تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەلەندی
داسی درێژی دەسکدار، مەڵەغان
کەلەندین
بەفری بەسەریەکدا کەڵەکە بووگ
کەلەواژی
قسەی بێشەرمانە
کەلەپاچە کردن
لەت و کوت کردنی مرۆ: بەخەنجەر کەلەپاچەی کرد
کەلەپچە
دەستبەندی ئاسنی تاوانباران
کەلەکوت
کاسەی دارینی کەچ و کروچ
کەلەکە
خاڵیگە، برک
کاسەی کەل، کاسەی دارینی لێو خوراو
دەفری سواڵەتی گوڵ و ڕێحان تێداچاندن
کەلەکەل
کوڵەکوڵی گەرما و ئاوی سەرئاگر
کەلەگەرم
جەنگەی گەرمای زۆر
برێتی لە چلەی هاوێن
کەلەگەور
کۆللارە، باڵدارێکی ڕاوکەرە