تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەت بوون
شکان، پارچەبوون
لەت لەت
پارچە پارچە، پاژپاژ
لەت کردن
شکاندن، پاژپاژکردن
لەتار
شەقار، لەت لەت
لەتام دەرکردن
لەتاو
لەتاسە و ئارەزوو: لەتاو تۆ حەجینم نەبو
لەبەر ئێش و ژان: لە تاو دەردم خەوم نییە
لە ناچاری و زۆر بۆ هاتن: لە تاو گەرما پاڵم بە ئاگرەوەدا
لەتکە
میوەی قاشکراوی لەبەر تاو ئیشکەوە کراو بۆ زستان: لەتکە قەیسی، لەتکە هەرمێ
لەتکەچوون
دەنگ نەمان لە ماندوویی بۆ زارۆی دەڵێن کە زۆر دەگری و توانی گریانی نامێنێ