تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لۆر
خواردنێکە لە شیر و تیژاوی پەنیر دەکرێ
دەنگی بلوێر
گۆرانی گوتنی بە سەبر: لەبەر خۆیەوە لۆرەلۆریەتی
جێگە، شوێن
کردە، ئاکار
ڕۆیشتنی بە شلەپەتی
چلۆنایەتی، بار
لەیلای بۆ زارۆکی ساوا
لۆراسی
جەبەژی درێژوکە
کدوی درێژ
لۆراندنەوە
دەنگدانی بلوێر
لۆراندن
لۆرکە
جۆرە قامێکە
لۆری
تەگەی خوازراوەی، نێری وردەماڵان
ترومبیلی باری
لای لای
لۆرەلەپ
داری لووسی گروڤەر بۆ پێش و دواوەی مەشکە کە داردۆژنگی بە زمانە تێخراوە
بالۆرە
گۆرانی هەڵدانی کچ و کوڕ لە چیا کە هەوایەکی تایبەتی هەیە
خلۆرتە
لوڕ، کیسە تەلیسێکی پوش تێ ئاخنراوی دووتایە لەبن جلەوە لەپشتی بارەبەر دەکرێ
خلۆرک
تەرزەی ورد، گلێرکە
پەڵوڵە، شیوی گزموولەهەویر و سەوزی
خلۆریگ
گلێرکە
دولۆرە
بەڕوودا کەوتوو
زەنگەلۆرک
کڕکڕاکە، خڕایی ناوەڕاستی گەردن
هەلۆرک
جۆلانەی گوریس
هەلۆرکە
جۆلانەی گوریس
جۆلانەی تێدانوستنی زارۆک و نەخۆش
گەلۆری
مۆرانە خواردوی ڕیزاڵ ڕێیزاڵ