تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەلکە
جۆرێ نەخشی مافوورە
پیوازەی گیا
برێتی لە بنیادەمی سەرزل
شلکە
گۆشتی نەرمی بێ ئێسک لە ئەندامدا: شلکە ڕان، شلکە گوێ
تازە و ناسک و تورت، شلک
نەخۆشییەکی ئاژاڵە
شەلکە
نەخۆشییەکی سمی ئاژەلە
شەمەترێلکە
هەنگێکی باریکی ڕەشکەڵەیە شانە لە ناو دڕکاندا هەڵدەبەستێ و هەنگوینی زۆر خۆش دروست دەکا
قانەقدیلکە
ختوکە
قدیلکە
ختوکە
قوڕاویلکە
ئاوڕۆشن کەرە، ئاوەڕوونکە
قوڕناویلکە
جۆرێ بۆقی چکۆڵە
قەپولکە
تاسمە، قاشە کاڵەک و کوولەکەی وشکەوە کراو
لۆلکە
لوولکە
وشکەڵوا کە بۆ سەفەر لێ دەنرێ