تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەلووکە
تالووکە، هیلاک، جێ یان کاری پڕ لەمەترسی، خەتەر
جاملوس
زوانلوس، ماستاوکەر، پیاوی بە کلکەسوتە
جامەلوس
دەوتەڕی ڕیاباز
جلوا
سیس و ژاکاو: جلوابوی جەوجەمێ دتازە/ڕەنگێ سەمەنی بە جای غازە «خانی»
جلوبەرگ
کەل پەلی دەبەرکردن
جلوجۆڕ
بەرگ و ئەسپابی وڵاخی بارەبەر
جەلجەلوت
دوعا و پرتەپرتی جادوگەر
حولور
وشەیەکە دەگەڵ بلوری دەڵێن، ناوی گاڵتەیەکی مناڵانەیە
حولوویسک
هەوێنی پەنیر
حەلواچی
هەڵوافرۆش
حەچولوور
حەپین و لوورەی تێکەڵ