تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئالان
مەڵبەندێکە لە کوردستاندا
ئالایش
شەونشینی بە کۆمەڵ بۆ ڕابواردن، کۆڕبەستنی شەوانەی دۆستانە
ئوسترلاب
عاسمان پێو، ئامرازێکە لای ئەستێرەناسان بۆ لێکدانەوەی نێوان ئەستێرە و ئەستێرە
ئیحتیلام
لەمناڵی ڕەها بوون، بلۆق بوون: مناڵ نیەئیحتیلام بوە
خەو بەگانەوەدیتن و ئاوی شاوەت ڕشتن
ئیخلاس
دڵپاکی، ئەمەگ: پیرۆت بەئیخلاس کار دەکا، بۆ گەورەی خۆی بەئیخلاسە
ئیسلام
دینی محمد
موسوڵمان
ئیسلامەتی
موسوڵمانەتی، ئیسلام
ئیلاقە
پەیوەندی، ئاشنایی
گانی ناڕەوا: لەسەر فڵانەیان گرتوە، دەڵێن ئیلاقەی کردوە
ئیلان
هێلانە
پاشگری گچکەیی: بابیلان
ئیللان و بیللان
پێداگری و سووربوون: لەماڵدا غەزریوە ئیللان و بیللان دەرناکەوێ
ئیللاو بیللا
ئیللان و بیللان
ئینقیلاب
شۆڕش، هەڵگەڕاندنەوەی دەزگای دەوڵەت
ئێلات
رەوەند، ئەوانەی دەچنەبانەمەڕ
ئەستیلان
پشکیلان، گەمەیەکی دوودەستەیە، لایەک شتێک لە باخەڵی یەکێکدا دەشێرێتەوە لایەکی تر بیدۆزنەوە دەیبەنەوە، کەڵەمستێن