تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زاقە
دەنگی تیژی مناڵ، زاق
دەنگی گریانی مناڵ
زیق زیقە
باڵدارێکە لە دەم ئاوان دەژی
زەقە
چاوی لێک تەندراو: هەر زەقەی چاوی دێ
سایقە
ساواق، سەرماو بەستەڵەگ
ساو، عاسمانی ساو
سماقە
لەش ڕەقبوون لە سەرماوە، ڕەوەنج، ڕەقیتە
سمقە
زەوی نەرم و ڕاست کە بێ جوت لێدان چەڵتووکی لێ دەچێنن
سوورەساقە
بێچوەچێشکەی تووک لێنەهاتوو
سیچقە
پەنەمانی بن موی لەش لەسەرمان
سیچقە دەر کردن
موی لەش لەسەرمان ڕاست بوونەوە
سەدەقە
ماڵ بەخشین لە ڕای خوادا، ئەم وشەیە سەدیەکە بوە عەرەب کردویەتە سەدەقە
سەلیقە
ئاوەز، فام: پیاگێ بەسەلیقەیە
شرقە
قرمە، ڕەشۆکی، جۆرێ تفەنگی ڕاو
شڵقە
شڵق: لاڵ بم نابینم لە چیا و کوێستانان / شڵقەی مەشکەیان بەری بەیانان «سەیفی قازی»
شیشۆقە
وردە شووشە و سواڵەتی ڕەنگدار مناڵ گاڵتەی پێ دەکەن، قاشوولە