تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵقەن
کەن، زیندەوەرێ کە ئەکۆڵێ
هەڵقەناو
کەندراو
هەڵقەندار
جۆرێ تفەنگی ڕەشۆکی کە قەدیم هەبوو
هەڵقەندراو
کەندراو
هەڵقەندنەوە
دیسان هەڵقەندن
بە بنەوە دەر هێنانی گیا و ڕوەک لە زەوی: ئەوڕ و هەرەوەزی چەوەندەر هەڵقەندنەوەیە
واقەواق
دەنگی لە شوێن یەکی ناڵەی ڕێوی یان کەروێشک: هەر واقەواقی دڵمە بە دەستی فیراقەوە/وەک ڕێوییە کە هەر دوو گونی بێ بە فاقەوە «شێخ ڕەزا»
بریتی لە زیقەزیقی زارۆک
واقەکەر
بریتی لە ماڵاتی ماڵێ: واقەکەر لە ماڵما نیە
وردەقەن
خاکەقەند
وردەقەند
خاکەقەند
چوارقەد
دووجار وەنوشتاو، چوارلا
چوارقەمچ
ڕیش و سمێڵ و برۆتاشین بە ئەتک
چەقەخانە
ژوورێک بەپەنا جێگەی نوێژەوە لە مزگەوت بۆ قسەکردن