تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەرەتوون
خواردنی فرەزوی بەیانی. جگە لە قلیان قاوڵتی
قەرەج
خێلاتێکی گەڕۆکە بێژنگ دەکەن زمانێکی تایبەتی خۆیان هەیە
قەرەخرچە
نەگەیشتوی قەرپوز بە شلکی، خرچە
قەرەدار
جۆرێ داری هەمیشە شینەو گەڵا دەرزیە
قەرەداشی
داوەتێکە، جۆرێ هەڵپەڕکێ
قەرەسوون
دەفرێکی لە سواڵەتە و دەمی هەراوە
قەرەسەو
جۆرێ تونگەی لە مس
قەرەفیل
خەزێمی لووت
قەرەقاچ
ناوی دارێکی دەوەنە
قەرەقرووت
کەشکێ کە لە کوڵاندنی ئاوی لە ماست تکاوی دروست دەکەن
قەرەقوش
هەڵۆی ڕەش
نازناوی پیاوێکی کاربەدەستی سەلاحەدینی ئەییوبی بوە
قەرەقۆل
ئەو پاڵەی هەر درواوی پاڵەی تر کۆ دەکاتەوە