تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەو
دەنگی بەرز، قاو: بە قەو بانگی کە
قەد
دەم و قەوچە
قەوار
ناوەرۆکی تێخوڵ، کاکڵ
قوار، خۆڵەکەوەی پزیسکی تەندوور
قەوارووک
سێلک، قوان
قەواش
کانزایەکی کون کونی کلک دارە بۆ کەف گرتنی چێشت بە کاردێ، کەوگیر
قەواق
مرۆی کاسە و گۆزە کەر، هەوڕەگەر، ئیربارکەر
قەوال
پیاوی ئایینی یەزیدی لە پایەی هەرەبەرەژێردا
جۆرێ تفەنگی قەدیمی
جۆرێ تفەنگی قەدیمی
شەبابە، جۆرێ بلوێر
قەوان
قاپۆڕەفیشک، قاوغ
سندووقی گۆرانی، گڕامافۆن
سەفحەی گرامافۆن
جۆرێ گوڵەبابوونە کە چاوەگای پێ ئێژن
قەوانچە
فڕێ دراو، بۆ دوور ئاوێژراو
قەور
قەبر، گۆڕ، گڵکۆ
دەرکراوی، وەدەرنراوی