تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باس قەندە
کلکە سەبیلەی دارین
قەنداخ
ئاوی کوڵاوی شەکر تێکراو
قەندرخە
گیایەکە لە گەنم دەچێ
قەندشکێن
چاکووچی قەند پێ ورد کردن
قەندن
کۆڵین، کەنن: هەڵی قەند
قەندیل
چرای بە بنەبانەوە دالەقاو
ناوی چیایەکی زۆر بەناوبانگە لە کوردستان
قەندیلە
قتیلەچرا، قوتیلکەچرا
قونکەی سەری کڵاو
قەندەدار
نۆکەرێ کە لە دیوانی گەورەپیاودا کاری قلیان و سەبیلەتێکردنە
قەندەهاری
جۆرێ تۆمی گەنم
قەندەڕێژ
توتتنی ئامادەکراو بۆ سەبیلە
قەبرهەڵقەندن
هەڵکەندنی قەبر لە زەویدا
هەڵقەندار
جۆرێ تفەنگی ڕەشۆکی کە قەدیم هەبوو
هەڵقەندراو
کەندراو
هەڵقەندنەوە
دیسان هەڵقەندن
بە بنەوە دەر هێنانی گیا و ڕوەک لە زەوی: ئەوڕ و هەرەوەزی چەوەندەر هەڵقەندنەوەیە
ژارقەندە
خڵتەی جگەرە
گەنمەقەندەهاری
جۆرێ گەنم