تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەمارە
ترومبێلی سواری
ژووری چەندکەسی لە شەمەندەفەردا
قەمامە
قومامە
گیایەکە وەک گەنم دەچێ
قەمت
پێسیر
شەنگلەبەرەکەتە
قەمتار
جانەورێکە بۆر لە گورگ زلتر و گۆشت خۆرە، کەمتیار
قەمتاڵ
ڕەگ و بنی گەڵاڕێواس، ڕەگی کلاوبن
قەمتک
دەسرۆکەی سەری ژنان
پشت مل
قەمتی
گرێدراو، پەیوەندی
ئەوەندە گیایەک لە دەستا جێ دەبێتەوە
قەمتەر
دەمبێنی حەیوان
خەزێمی بێڤلی ورچ و وشتر کە بەنی تێ دەخرێ
برێتی لە مرۆی ڕژد و چکووس
قەمتەرکراو
دەم بەستراو
برێتی لە ڕژد، ڕەزیل، چکووس
قەمرین
بەستنی ئاو، بوونەسەهۆڵ، بەستەلەک
قەمرەددین
زەرداڵوی بانەوە کراوی وشک کراو کە وەک نان دەچێ، نانەقەیسی