تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەرەمێوک
قوونێری داری ترێ کە بەر نایەنێ و فڕێ دەدرێ
قەرەمە
دارووکەی بێ ڕیشە بۆ چاندن، قەرم
قەرەناز
باڵدارێکە لەدەم ئاوان دەژی
قەرەو
تێرگۆشت، پڕگۆشت، گۆشتن
قەرەوانە
دەفری شێوتێدا خواردنی سەربازان
قەرەوڵ
پاسدەر، ئێشک گر
سێرەی تفەنگ
قەرەوڵخانە
بنکەی پاسداران
قەرەوی
قەرەبو
گۆشتنی
جۆرێ گندۆرە، جۆرێ فاتەبۆر
قەرەویتە
ملپێچی ئوروپاییانە، بۆین باخ
قەرەپوول
پارەی ورد
جۆرێ برینی بە قرتماخە لە پشتی یەکسم
قەرەپەست
بە زۆر تێ ئاخنین، پەستاوتن: وای بشێلە قەرەپەستی کە
قەرەپەستۆک
قەرەپەست
دەڵەک دان، پاڵەپەستۆدان