تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆرت
بەرگر، لەمپەر
بەڵاو چۆرتم
بەندو گرێ لە درێژدا: دارەکە سێ قۆرتی تێدایە
چاڵایی زەوی
بەرزایی کەم لە ڕێگەی ڕاستدا
کڕین و فرۆشتنی بێ پێوان و کێشان، گۆترە
ملی باڵدار
قۆرتاوی
درێژی بەگرێ
ڕێگەی پڕ بڵندی و نزمی
ڕێگەی پڕ لە قووڵکە و سپ
قۆرتم
بەسەرهاتی ناخۆش، چۆرتم
قورتمی فیل
قورتمی کەڵک
قۆرقچی
گەلێکی ڕەشە کە ملی چەرمگە و بەقەی پەپوسڵیمانەیەکە
قۆری
گیای بە باقە لە سەر یەک چنراو، گیشە، گرشە
چادان، چایدان
خەرمانی شیشە تووتن
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
قۆریجان
گیایەکە، قۆڵنجان
قۆرینگان
ئاڵفێکە زۆر بۆ ئاژەڵ خۆشە
قۆرەقۆڕ
دەنگ لە زگەوە، قڕە، قۆڕەی زگ
گەڵاو گەڵ ڕۆیشتن: بە قۆڕەقۆڕ دەڕوا