تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پانجەقولێ
پا لە پا پێچان لە زورەبانیدا
پاچەقولێ
جومگەی پا، بەرگۆیزنگ، سەری قولەقاپە
پێ لە پێ پێچان لە زۆراندا
پوش بەقونە
جانەوەرێکی چوارباڵی قون درێژە، زەل بەقونە
پەقپەقووژک
گیایەکە
چاوقووڵ
کەسێ چاوی چاڵترە لە چاوی ئاسایی
چاوقووڵکە
تاعون، درمی ڕشانەوە
چاچەقوڵێ
چێشتی مناڵان
چوارقوڕنە
چوارگۆشەی ماڵ
هەر چوارپارچە بەژی دنیا: لە هەر چوارقوڕنەی دنیا شتی وا نەبووە
گوندێکە لە بیتوێنی کوردستان
چوکڵەقولاپ
داری قولاپی ماسیگر
چێشتەقوڵە
خواردن کە مناڵان لە ماڵەوەی دێنن و پێکەوەی دەخۆن