تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرچک
قۆڵە کراس، ئانگوچک
قرچۆک
رژد، ڕەزیل
داوێ کە زو دەپسێ، پسۆک
قرچۆڵ
قرچاو، چرچ و ترینجاو لە سوتان
قرچە
دەنگی ڕۆنی سەر داگر
دەنگی خوێ سوتان
دەنگی پشکوتن و تەقینی برێشکە لە سەر ساج
دەنگی شکانی دار و ئێسک
تەقەی پشت و قامک لە کێشان و کشاندا: قرچە لە پشتمەوە هات، قامکم کێشا قرچەی هات
تەوژمی گەرما: بەم قرچەی هاوینە
دەنگی دەمی داس لە دروێنەی خەلەدا
کڵۆش، لاسکی خەلە
قرچەشکێن
تازە بەرپێ خستنی کڵۆش کە دەشکێ و نەکوتراوە
قرچەقرچ
قرچەی زۆر
قرژ
پەنجەی لێک بڵاوی سەرچەمباو: چنگی قرژ کردبو
کوڵینی لەزبەر: ئاوە کە قرژ دەکوڵێ
لبک هاڵانی مو
قرژانک
ژاڵە، لوڕک
قرژە
نەخۆشی شێر پەنجە، قژاڵە
جۆرێ بەری دارمازو
قرکێش
نەخۆشیەکە لە گەرو دێت