تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرچە
دەنگی ڕۆنی سەر داگر
دەنگی خوێ سوتان
دەنگی پشکوتن و تەقینی برێشکە لە سەر ساج
دەنگی شکانی دار و ئێسک
تەقەی پشت و قامک لە کێشان و کشاندا: قرچە لە پشتمەوە هات، قامکم کێشا قرچەی هات
تەوژمی گەرما: بەم قرچەی هاوینە
دەنگی دەمی داس لە دروێنەی خەلەدا
کڵۆش، لاسکی خەلە
قرچەشکێن
تازە بەرپێ خستنی کڵۆش کە دەشکێ و نەکوتراوە
قرچەقرچ
قرچەی زۆر