تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەقان
دەزەویدا داکوتران: ڕیشەکان چەقان
تکێنەری دڵۆپ: قەترەچەقان
چەقاندن
ڕاگرتنی بێ بزوتن لە زەویدا: نێزەی دەزەوی چەقاند، نەمامی چەقاند
چەقاوەسو
خووگرتوو بە خراپە، بێ شەرم و بەچەقە و شلتاغ
ڕاتڵەقان
هەژانی دەفری شتی تراو
ڕاتڵەقاندن
هەژاندنی دەفری شتی تراو
ڕاشڵەقان
بزاوی تراو لە دەفرا
ڕاشڵەقاندن
بزواندن و ڕاتڵەکاندنی تراو لە دەفرا
ڕووقایم
بێ شەرم لە قسەدا