تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاپین
رفاندن
قاپیوان
دەرکەوان: دەت وت تەمێ کراوە بە مەخسوسی قاپیوان/ خۆی کرد بە نێرە ترک و گوتی کیم بلر سزی؟ «شێخ ڕەزا»
قاپێلک
تێخوڵی بەتاڵی شت: قاپێلکە شوتی، قاپێلکە هێلکە
قاپێلکەسەر
ئێسکەسەر، کەللەسەر
قاپە
ئاخافتنی زلەزلەو بێ مانا
گیاقاپووشک
گیایە کە نێرتکی لە شەیتانۆکەی زیندوو دەکا
سەرقاپ
سەرپۆشی دەفر
سەرقاپ نانەوە
داپۆشینی دەفر
قاپقاپ
پێڵاوی لە دار
قۆشقاپ
قۆشیاب