تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاپ شۆ
کەسێ دەفرو ئیر باران دەشوا، برێتی لە کارەکەر و قەرەواش
قاپاخ
سەرپۆشی دەفر، سەردەڤک
قاپاوێژ
مرۆ یان حەیوانێ کە لە ڕۆیشتنا قاپی پای وێک دەکەوێ
قاپقاپ
پێڵاوی لە دار
قاپوقنجاڕ
قاپ و قاچاخ
قاپک
پەنەمانی قاپی پا
قاپکزێنە
گیایەکە لە چێشت دەکرێ
قاپگر
سەگێ کە پا دەگەزێ
برێتی لە مرۆی بەدفەڕ
قاپگرتن
پاگەزتن
برێتی لە کێشە تێ هاڵاندنی بە خۆڕایی
دەچوارچێوە گرتن، قاب کردنی عەکس