تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بریقان
ترووسکان، برووسکان
تێ تەقان
هەڵاتنی بەپەلە وبەترسەوە
تێ هەڵچەقان
پێدا چەقین: دڕکێک دەقاچم هەڵچەقا
تێ چەقان
شتی باریک بەشتی ئەستوردا چون، تێ هەڵچون
تەقان
ترەقین، تۆقین
خەندقان
خنکان، پشولێبڕان، هەناسەنەمان
داتەقان
بەپەلەپەل دابێژران
داملەچەقان
نوەگوان، نێنگوین، مانگای بەرکەڵ، چێڵی سێ ساڵان