تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاندن
کۆڵین: عەرزەکەی هەڵقاند
تەقاندنەوە
بەبێژنگ وکەودا کردنی دەغڵ بۆ بەردو قەسەڵ لێ گرتن
باقاندن
هاواری جانەوەری وەک ڕیوی و ئەمانە لە نەخۆشی
تێ هەڵچەقاندن
پێدا چەقاندن: دڕکێکی دەقاچم هەڵچەقاندم
تێ چەقاندن
باریک وتیژ بە ئەستوردا کردن
جەنیقاندن
ماندووکردنی نیچیر و لەغار وەستاندنی
خەندقاندن
خنکاندن، پشولێبڕین
داتەقاندن
دابێژتنی بەپەلەپەل
دالەقاندن
هەڵاوەسین، شتێ بە شتێ بڵندەوە کردن
داپڕوزقاندن
دەم داچەقاندن
دەوقاندن
ئەزموونی هێک بە ددان بۆ هێلکە شکێنە
دەویقاندن
ئەزموونی هێلکە بە ددان، چێژینی هێک بۆ ڕەقی و نەرمی
زیقاندن
زیڕاندن بەدەنگی تیژ
شڵقاندن
ڕاژاندنی تراو لە دەفردا