تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاقبین
خوێندنی کەو
قاقرەش
جۆرێ کولەکە
قاقل
تێکوڵی هێلکە
بنی گیایەکە دەیخۆن
قاقلەجنۆکە
شەیتانۆکەی وشک
قاقلەسۆنە
دۆشەکۆڵەی سەری عەنباڵان
قاقم
جانەوەرێکە لە تیرەی سمۆرەو سنجاو دەگەڵ گیا رەنگ دەگۆڕێ
قاقڕ
زەوینێ کە گیای لێ ناڕوێ
برێتی لە بنیادەمی ڕژد
قاقژ
قازو
قاقیشک
قاژو
قاقە
براگەورە بە زمانی مناڵان
خواردنی شیرین بە شێوەی پچوکان
سورێچکە، قوڕقوڕاگە: دەستی دە بینە قاقەی نابو دەیخنکاند