تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عابا
جل پۆشێکی فش و فۆڵە پیاوماقووڵ بە خۆی دادەدەن
چارشێوی ژنان
عاج
ئێسکی ددانی فیل
عاجی
حاجی
لە ئێسکی ددانی فیل چێ بوویی
عادی
ئاسایی، شتێ کە لای کۆمەڵ باوەو ناسراوە
عادەت ژنانە
بێ نوێژی ژن، خوێنی مانگانەی ژن
عادەت کردن
خوو گرتن، کردنە ئاکار
عار
شەرم، شوورەیی، دەگەڵ عەیب دە ڵێن: عەیف و عار
برێتی لە ناوگەڵ: عەیب و عارت داپۆشە
عارنان
تەمێ بوون: چەندی لێ دەدەن عارنانێ
عارەب
حارەب، نەتەوەیەکی زۆر زل لە ئاسیادا، عەرەب
عارەبە
ئامرازی شت گوێستنەوە کە پێچکدارەو گاو کەڵ دەیکێشن
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
عارەق
خۆ، خۆدان، ئارەقەی لەش
هەر تراوێکی کرابێتە بۆخ و بو بێتەوە ئاو
ئەو بادەی پیاو مەست دەکا، هەواڵی شەراب