تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕیخەڕەشە
نەخۆشییەکی ڕەشەوڵاغە لە سەرماوە تووشی دێ
ڕەشیشە
باڵدارێکی ڕەشە لە سێروو زلترە
ڕەشە
گەف، هەڕەشە
سووکەڵەناوی ڕەشید
پێشگرێکە بەمانای خوێڕیلە: ڕەشە دزی
بەمانا ناتەواوی: ڕەشە کێڵم کرد
کاردوەڕەشە
جۆرێ گیای کاردوو
کاشە
پەڕەی ناو پێچکی عەڕابە، گاریە
ئەوشتەی بێپێچکەو بەسەر بەفرا ڕایدەکێشن
کرشە
کڵۆش، قرچە
جانەوەری زگ دەرپەڕیو
کوتکی هەرەزلی دەستی ئاسنگەر
کشە
وشەی دەرکردنی باڵدار: کشە کشە پۆپەڕەشە، میوان شەوێک دوان خوەشە «مەسەل»
پێ دزە، بەرەو دوا چوونی لەسەرخۆ: خەریکی پاشەکشەیە
کورۆشە
کلۆش
بەڵایەکی گەنمە
کوێرەمووشە
چاوپرووش
کڵاشە کردن
زۆری قوڕ لە زەویدا