تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەپلین
شپرزەبوون، شپڕێوی
شەپنی
تاوان کار، خەتاکار: ئەز شەپنیمە تە من ببەخشە
شەپوشۆڕ
شۆڕەوبووی ناڕێک و تێکەڵ پێکەڵ
شەپڕێو
شپڕێوو
شەپک
شاپک، چۆغە
جۆرێ پاڵتۆی کورت، جاش باڵتە
کوتە تەختەیەک بۆ سونەوەی ئامانی تازەی گڵین
تەختەیەک بۆ توندکردنی کەژوو لە دەمی چنیندا
شەپکە
شەیقە
ئامرازێکی جۆڵایی
تەپکەی داو
دارووکەی ساف کردنی هەو ر ئامانی لە کڵ دەرهاتوو
شەپکەشان
ئێسکی پانی شان
شەپۆلاوی
بەپێل، بەمۆنج
شەپۆلدەر
بەپێل، بەمۆنج