تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەوباش
وشەیەکە لە جێگەی سڵاو لە شەودا دەیڵێن
شەوبوو
هێشتا نەببوە ڕۆژ
شەوبۆ
گوڵێکە ڕەنگ بەنەوش لە پاش ڕۆژاوا بۆنی خۆش دەدا: شەوبۆیی سەری سونبولی زولفت لە سەری دام / ئێستەش سەرەکەم مەستە لەبەر نەشئەیی شەوبۆ «نالی»
شەوبێدار
کەسێ لە شەوا ناخەوێ
شەوبێری
شەو پێکەوە بواردنی هەواڵان، شەونشینی
شەوت
نەخۆشییەکی ناو گوێی ئاژاڵە
شەوجمعانە
چێشت و نان بۆ خێری مردوو لە شەوی ئیندا