تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڵشێر
ئازا، ڕەشید، بوێر
دڵەکەڵەشێر
جۆرێ ترێ
دەرزی وەشێن
ئەو کەسەی دەرزی لە نەخۆش دەدا، شرینقەوەشێن
دەست وەشێن
برێتی لە شێتێ کە هێرش بۆ خەڵک ببا
دەمەشێر
گوڵێکە
سەرشێت
بزۆزوو دانەسەکناو
حۆڵ و گێل
وڕو گێژ
سەروەشێن
شاخدارێ کە بە شاخ دەخەڵک هەڵدەدا
تاڤگە، سوولاڤ، ئاوهەڵدێر
ئێکەم بەرهەمی کونجی
شمشێرە
پارچەیێ لە گۆڵەی دەرگا، کلیلی گۆڵە
ئامرازێکە لە ئێرەقەی هەوجاڕدا
شۆق وەشێن
حەیوانێ کە بە سەر دە خەڵک هەڵدەدا
شەمشێرکرۆژ
برێتی لە پیاوی ئازا لە شەڕ
فیشەکەشێتە
فشفشە، باڕووتی دەقاقەزەوە پێچراو کە مناڵ بۆ گەمە دەی تەقێنن