تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیرخەس
حەیوانێ کە بە ساوایی ئێختە بکرێ
شیردۆش
بێریڤان، کەسێ کە دۆشینی پێ سپێراوە
شیردۆشین
شیر لە گوان هێنانە دەر
شیردەر
شیرا، مێوینەیەکە شیری تیایە و ئەدۆشرێ
شیرسووتو
مناڵێ کە لەبەر بێ شیری گەورە نەبووبێ
شیرشیرۆکە
گیای خوشیلک
شیرمار
تاڵیشک، گیایەکە کەو حەزی لێ دەکا
شیرمردە
بێچووە داڵگۆشت و لاواز لەبەر کەم شیری، شیرسووتوو
شیرمل
گیایەکی شیرەدارە
شیرمژ
شیرخۆرە
شیرمەشک
خیگەی خۆشکراوی شیر تێ کردن