تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیرحوشتر
حوشتر خۆرکە، دڕکێکە حوشتر حەزی لێ دەکا
شیرخشت
وردیلەیەکە لە ڕووشانی جۆرە گیایەک وە دەست دێت بۆ ڕەوانی باشە
شیرخواردنەوە
فڕ کردنی شیر، نۆشینی شیر
شیرخوشک
دوو کچ یان کچ و کوڕێ پێکەوە شیری دایکێکیان خواردبێ
شیرخوشیلک
شیر خوژیلک
شیرخەس
حەیوانێ کە بە ساوایی ئێختە بکرێ
شیردار
گیاندار و گیای بە شیر، شیرا
شیرداین
شیر دە گواندا بوون و لێ دۆشین
شیردۆش
بێریڤان، کەسێ کە دۆشینی پێ سپێراوە
شیردۆشین
شیر لە گوان هێنانە دەر
شیردەر
شیرا، مێوینەیەکە شیری تیایە و ئەدۆشرێ
شیرسووتو
مناڵێ کە لەبەر بێ شیری گەورە نەبووبێ