تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هام شیر
دوو شێرەخۆرە کە مەمکێکیان مژیبێ
ترش و شیرین
ترش وشیرن
شیرا
گیاندارێ کە شیر دەدا
شیراز
دارێکە لە دار بەڵاڵووک دەچێ
سیراج، شیرێژە
شیرازی
جۆرێ ترێ
شیرازە
بن دروونی پەڕە کتێب پێکەوە
ڕێزە تەقەڵی پەراوێزی لیباس
شیرازەبەن
کتێبی بن درواو
بەرگی پەراوێز لێ نراو
شیرامە
گیایەکە لە ناو دەخڵ دەڕوێ و لە چۆدان دەچێ
شیراوشیر
زایینی ژن ساڵێ جارێ
شیربا
پارەی کچ بە مێرد دان کە لە زاوا دەسێنرێ
شیربرا
برای شیری، کوڕێ کە لە مەمکی دایکی کچێ یان کوڕێ شیری خواردووە
شیربۆدان
برێتی لە قازانج کردن لە کڕینی ئاژەڵێ