تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆق
تیشک، ڕووناکی چرا و ئاگر و مانگەشەو
گەشە و تێراوی: زەرعاتەکەت لەشۆقە
کەیف خۆشی، دڵشادی: ئەمڕۆ زۆر بە شۆقە
بەسەر تێهەڵدانی حەیوان
سست: شل و شۆق
شۆق تێ هەڵدان
شۆق لێدان
تێهەڵدانی حەیوان بەسەر
شۆق هاویشتن
شۆق هاوێژ
شۆق وەشێن
شۆق هەڵدان
شۆق وەشاندن
تێهەڵدانی حەیوان بە کەللە
شۆق وەشێن
حەیوانێ کە بە سەر دە خەڵک هەڵدەدا
شۆقدان
بریقەدان
تیشک دان
کەللە لێدانی حەیوان
شیشۆقە
وردە شووشە و سواڵەتی ڕەنگدار مناڵ گاڵتەی پێ دەکەن، قاشوولە
شەڕەشۆق
بەسەر دە یەکتر هەڵدانی حەیوان