تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شڵاپ
دەنگی ئاو کە شتێکی تێ دەکەوێ
شڵاڵە
شیرازەی کتێب
شڵدم شڵدم
دەنگی تەشک و داوێنی تەڕ
شڵق
دەنگی ڕاژانی تراو لە دەفردا
شڵقان
ڕاژانی تراو لە دەفردا
شڵقاندن
ڕاژاندنی تراو لە دەفردا
شڵقاو
تراوی لە دەفردا هەژێندراو
شڵقە
شڵق: لاڵ بم نابینم لە چیا و کوێستانان / شڵقەی مەشکەیان بەری بەیانان «سەیفی قازی»
شڵقەشڵق
شڵقەی زۆر