تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڵ شکێن
مایەی دڵشکان
قۆڵنج شکێن
کەسێ کە باش ناوشان و پشتی ئێشاو پشێلێ
نینۆک شکێن
بەستەڵەکی ئاخر پایز لە زاراوەی ڕاوکەراندا
ئاوەشکێنە
شوێنێک لە سەر نیای ئاش کە ئاوی ئاشی لێ دەبڕن
تەڵەمەشکێنە
چۆلە مەشکێنە، چەڵە مەشکێنە
دارەشکێنە
دەرمانێکە بۆ بڕین
ناوەشکێنە
ئوتوو، هەر چی چرچی لیباسی پێ ساف بکرێ
چۆڵەمەشکێنە
قوماری چۆڵەمەشکاندن کە هەرچی لەبیری بچێ دەیدۆڕێنێ. دەبێ هەرچی لە هاوگرێوی وەرگرت بڵێ لەبیرمە
دەستەشکێن
فریو خواردوو
سەرشکێن
بەسەرچڵی کارکردن
شەکرشکێن
چەکوشی شەکر شکاندن
قرچەشکێن
تازە بەرپێ خستنی کڵۆش کە دەشکێ و نەکوتراوە
قەندشکێن
چاکووچی قەند پێ ورد کردن
قەڵاشکێن
تۆپی زلی لوولەدرێژ
لەشکرشکێن
شەڕکەری زۆر ئازا
ماڵ پشکێن
ماڵ بشکین
پشتەوەشکێن
بەلای پشتەوە داچەماو
چوکڵەشکێن
نێوان تێکدەر، شەیتانیکەر لەنێوان خەڵکا
چەکرەشکێن
شێوکردنی زەمین لە سەرەتای بەهارا
کۆتەشکێن
ئەستێوڵکێ کە داری نیوە سووتاوی پێ هەڵگێڕ و وەرگێڕ دەکەن