تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشکرا کردن
نهێنی دەرخستن، پەنامەکی خستنەڕوو: ڕازەکەم ئاشکرا بوو
ئاشکرایی
خوویایی، دیاردە، دژی نهێنی
تووشکردن
گیرۆدە کردن: مەیخانە پەرست نەبوم توشت کردم/بەو پیریە بەرەو پیری ئەوینت بردم، «خیام»
ڕوبەرو کردن: توشت کردم بە توشی ئەو ڕەزاگرانەوە
ناخۆش کردنی هەوا: هەواکەی توشکرد
لەشکربەز
ئۆردوبەز، جێگەی سانەوەی لەشکر لە شوێنێ
لەشکربەزکردن
دابەزین و سانەوەی لەشکر لە شوێنێ
لەشکربەزێن
برێتی لە ژنی سەڵیتەی زمان درێژ
لەشکرشکێن
شەڕکەری زۆر ئازا
لەشکری
چەکدارێ کە دەگەڵ لەشکرە
قامێک و بەیتێکی بە ناو بانگە
پیشکردن
ڕک خواردنەوە، دەرنەبڕینی توڕەیی
سەرلەشکر
سەرکردە، فەرماندەی لەشکر
لەشکر
سپا، کومەڵێ زۆر لە چەکداران