تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شوڕەشوڕ
دەنگی ڕژانی ئاو بە شوێن یەکا
شوکرانە
خێردان بە هەژاران لە مزگێنی ڕووداوی دڵ خۆشکەر
شویت
یەکێکە لە سەوزەوات گەڵای ورد و زەیتوونی ڕەنگە
شوێن خستن
بەدوودا ناردن
شوێن هەڵگرتن
بە شوێندا چوون
شوێن کرنەوە
جێگە پێ دان: ئەم ساڵ لەم گوندە شوێنیان کردوومەوە
شوێن گێڕان
دانەپەی، شۆپاژۆیی
شوێنک
تێڵای پەلکەدار کوتان