تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شباک
سەرپۆشی بە پەنجەرەی سەر گۆڕی پیاوچاکان
شبی
وەکوو، لەرەنگی
بەشبوون
دەم کردنەوەی برین، ئاواڵەبوونی زام
پاژ بوون
بەشبەر
میراتگر، کەلەپوورگر
خۆشبوون
شیاوی خواردنبوون: میوە خۆشبووە
ئامادەبوونی چەرم بۆ دەکارکردن
عافوکردن و لێبووردن
چاکبوونەوە لە نەخۆشی
قوڕی شیاوی سواغبوون
شەشبەند
گای نۆساڵە
مەفرەشبار
دوو تاباری پڕ لە کا کە لە بارەبەر دەندرێ و نەخۆشی تێدا ڕادەکێشن بۆ گوێزانەوە: نەی دەتوانی سوار بێ بە مەفرەشبار بردیان
نەخشبەند
کەسێ شت بە ڕەنگ پیاساوین جوان دەکا
نازناوی خاوەن تەریقەتێک کە ناوی محەممەد بەهائەددین و قەبری لە شاری بوخارایە
نەخشبەندی
مریدانی تەریقەتی نەخشبەند
پاشبارە
دەستەندو، جێ دەسگرەی جوتێر لە ئامور