تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرگوشاد
سەرئاواڵە، بێ سەرپۆش
شانەوشان
درێژایی ملەی کێو، یاڵەویاڵی کێو: شانەوشان ڕێگەیە
شان ڕاژاندن لە ڕۆیشتنا: شانەوشان دەڕوا بە ڕێوە
هەڵگەڕانەوە لە تەنش بۆ سەر تەنشتێ تر: شانەوشانت کەم دەستە ملانت کەم
شاکەشاک
پاڕانەوەی زۆر
شمشاد
دارێکە
شونداشاندن
ناردنەدوو: کەسێکم بە شۆنداشاند
شۆق وەشاندن
تێهەڵدانی حەیوان بە کەللە
شیشار
سی، جەرگی سپی، سپیەلاک
شیشان
بە پەلە خەریکی کارێ بوون: وای تێ شیشاوە هەر مەپرسە
گیایەکە
شینەشاهۆ
شینەشاوە، شاڤە
شینەشاوە
شاڤەشین، شاوە، شاوەشینکە
شەقەمشار
هەڕەی دوو کەسی، شەقە
شەپکەشان
ئێسکی پانی شان