تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خێشاندن
وەدرەنگخستن، تەمەڵیکردن
دارشاخ کردن
سووکایەتی بەسەر هێنان
داشاخە
ئاشاخە، ئەیاغی میوە و....
داوەشان
تەکاندنی جلک لەسەر تەندوور: کراسەکەت داوەشێنە
ڕاتڵەکاندن بەرەوژێر: دارێکی بۆ داوەشاند بەری نەکەوت
ڕزاوی لەبەریەک چووگ: لەشی داوەشاوە ناتوانێ هیچ بکا
داوەشاو
بەرکاری داوەشان
داپۆشان
برێتی لە تەواو کردنی خانوو
وەشارتن بەهۆی سەرپۆش
پۆشینی سوڕ و نهێنی خەڵک