تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بشافتن
هەڵ پشاوتن، گووشین بە دەست لە ناو ئاودا: سماق بشافتییە بۆشیوی
بنەوشان
قەزوانی نە فەریک و نە ڕەق کە تێکوڵی شینی ئاماڵ سوورە، وەنەتەقێ تەواو نەگەیوێت
بۆشایی
بەتاڵایی، واڵایی
بینەکێشان
پشووڕاگرتن لە بن ئاودا
بەخشان
بڵاو کردن، پرژاندن: ماڵەکەی تەخشان و بەخشان کرد
بەخشایشت
عافوو، بوردن لە تاوان
تاشان
تەمێ، جزیا
تاشاندن
تەمێ کردن، جزیادان
تڵیشاندن
دڕاندن، درزپێدان