تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاک
مرقەی نێری لە تێ بەرداندا
بڕە، کۆز، پارچەی بڕاو لە میوە، قاش
بەرانی دوو ساڵە، شەک بەران
شاکاشی
دەفری گەورەی گلێنی ڕەنگ کراو
شاکاک
وردە مووی زەردی لاجانگی لاو کە دوایی دەوەرێ، گەندە موو
شاکول
پێڵاوی بن چەرمی سەرموو
شاکە
باڵەفڕەی جووچکەی تازە فێرە فڕین
پاڕانەوە
شاکەشاک
پاڕانەوەی زۆر
شاگا
شابە، وشەیەکە لە جیاتی ڕۆژباش و سڵاو
شاگردانە
بەخششی شاگرد
شاگردە
دارێکی سەر بە ئاڵقەیە جۆڵا تاڵی ڕایەڵی پێ دەبژێرێ
شاگول بەند
بێن خۆشکە، بۆخۆشکە، گیایەکە
شاگونج
دارێکە وەک ڕەحەتی دەخرێتە دەم دۆڵاشەوە
شاگەردانی
پاشا گەرانی، دنیای بێ قانوون و پڕ لە ئاژاوە