تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەراڤ
ئاوێ کە دە گەڵ پیزە لە سکدایە
سەراڤ پەقین
رژانی ئاوی سەراڤ بەر لە هاتنی مناڵ
سەراڤکانێ
گەمە کردن لە ئاوی قووڵ داو سەر دەئاو ڕۆکردنی یەکتر
سەراڤی
دەغڵێک کە پاش بارانی پەڵە چێندراوە
سەراک
کوڵکەی بەشانەکراو
سەربادان
برێتی لە ناڕازی بوون
سەربار
شتێ کە لە سەر باری بارەبەر دادەنرێ
زەحمەتی زیادی
سەربارانە
باج سەندن لە بارەکانی کاروان
سەرباز
چەکداری دەوڵەت
سەربازخانە
بنکەی سەربازان
سەربازی
چەکداری بۆ دەوڵەت
سەرباقی
زیادە لەسەردانەوە لە گۆڕینەوەدا