تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرداهاوردن
سەرداهێنان
سەربەشانەکردن، سەر داهاوردن
سەرداگرتن
زۆر بۆهێنان
لەپڕ و نەکاو گرتن
سەردولکە
بەندی بەمردن هەڵکوتن، پەسنی مردوو بە دەنگی گۆرانی
سەردڕ
جلکێ کە لەسەرەوە دەبەر دەکرێ بۆ پاراستنی جلکی باشتری بنەوە، بەرگر
تەنراو، جۆڵایی کراو: وەکوو جۆڵایی کە ڕازی نەبێ بە سەردڕی خۆی / مەڵێن فەساحەتی کوردی بە فارسی ناگا // بەلاغەتێکی هەیە هیچ زمانێ نایگاتێ / لە بێ تەعەسسوبی کوردانە بێ ڕەواج و بەها «حاجی قادر»
بەرگی نوێ و تازە دووراو
سەردۆشەک
پارچەیێ کە بەسەر دۆشەکی هەڵدەکێشن
سەردۆڵ
جێگەی رژانی ئاوی ئاسیاو لە دۆڵاشدا
سەردەدوونان
دوای شتێ کەوتن بە غار: تاژی سەری دەدووی کەروێشک نا
سەردەرابات
گوندێکە لە کوردستانی موکوریان
سەردەرانە
داری سەرووی چوار چێوەی دەرگا
هەڵچندراوی سەر دەرگا
سەردەرهێنان
پەیابوون: گیا سەری دەرهێناوە، سەری لە پەنجەرە دەرهێنا
سەردەرچوون، تێگەیشتن