تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرگاویک
گیایەکە دەخورێ
سەرگر
کەسێ حەیوانی مێوینە بۆ جوت بون دەگەڵ نێر دەگرێ
برێتی لە گەواد
سەرگران
تەمەڵ، تەوەزەل
سەرخۆش
برێتی لە ئەسپی ڕانەهێنراو
سەرگرتن
پێک هاتنی کار
تەواوکردنی خانوو
گرتنی مێوینە بۆ گانی نێر
برێتی لە گەوادی
سەرگرتنەوە
پەیدا کردنەوەی گوم بووگ و دزراو
سەرگورشتە
چیرۆکی ڕابوردە
سەرگوشاد
سەرئاواڵە، بێ سەرپۆش