تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەسۆت
شتێ کە بە ئاگر ناسووزێ
هاتنەسۆراغ
سەردان لە کەسێ: هاتە سۆراغم داوای قەرزەکەی کرد
وشکەسۆفی
تەرکەدنیا نەزان بێ سەلیقە، بڕوانە وشکەسۆفی ڕەقسی بەهەروەلە/دیسان لە بەحری وشکی هەوا کەوتە پێ مەلە، «نالی»
پسۆک
بەنی ناقایم کە زوو دەپسێ
پیرسۆز
قوتیلکە چرای ڕون گەرچەک و پیو، پیسۆز
پیس پیسۆک
هەڵەپەزە، جانەوەرێکی زەردی چنگ قرژە، وەک جاڵجاڵوکەی زل دەچێ
پەلەسۆنک
بن گەڵا، دوو گەڵای بنەوەی توتن کە دەوەرێ