تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپەر
جێگە پێ لە پێمەڕەدا، ئەو دارەی دە دەسکە بێڵی ئاسنی ڕادەکەن و دوو زیادی هەیە پێمەڕەکار پای پێدا ئەدا و باشتر زەوی ئەکەنێ
ئەسپەرە
ئەسپەر
پارچە دارێکە دەخرێتە نێوان میچ و کۆڵەکەوە
گیازەرتک کە بەنی پێ ڕەنگ دەکەن، گێنوو
ئەسپەناخ
گیایەکە دەیچێنن و لە ئاشپەزیدا بەکار دێ، ئەسپەناغ
ئەسپەندەر
گیایەکە بەرێکی گزمووڵە دەگرێ بۆ پووچ کردنی چاوزار دەیسووتێنن
ئەسپەک
نەخۆشیەکی مێشکە لە سەر و توێڵ دەردەخا و نەخۆش وەک شێتی لێ دێت
بەدڵەوەچەسپین
بە دڵەوە چەسپان
خەسپال
لە کار کەوتە، زورهان
دەسپانکردنەوە
پارسەکی کردن، سواڵکەری
دەسپێشکەری
پێش کەسێ وەکار کەوتن: من دەسپێشکەریم کرد لە بەخێرهێنان
دەسپێچک
خوری کە تەشی ڕێس لە جمگەی دەهاڵێنێ